براوخوشكی مسوڵمانم ,پێش ئه‌وه‌ی هیچ هه‌نگاوێك بنێت,پێویسته بزانیت كام ڕێگایه ڕزگاری و سه‌ر فرازی تۆی تێدایه ,خۆت به‌ئیشو كاری زۆره‌وه ماندومه‌كه,چونكه ڕه‌نگه گه‌لێك كار‌و كرده‌وه بكه‌یت,به‌ڵام ته‌نها ئازار‌و ماندوو بونی دونیا‌و دواڕۆژت بۆ ده‌مێنێته‌وه,هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ربێ) ده‌فه‌رمێت : (رب صائم لیس له من صیامه الا الجوع) واته (ڕه‌نگه ڕۆژو گرێك هیچی له‌رَۆژوه‌كه‌ی پێ نه‌بڕێت, ته‌نها برسیه‌تی نه‌بێت.له‌به‌ر ئه‌وه پێویست مه‌ر جی وه‌ر گیرانی كرده‌وه‌كامنان بزانین
كه‌دوومه‌رجی سه‌ره‌كین و پێویسته له‌كرده‌وه‌كانمان دا هه‌بن
ده‌بێت كاره‌كه له‌به‌ر خوا ئه‌نجام بدرێت و ,ئه‌نجامده‌ره‌كه ته‌نها خوا بێت
پێویسته كاره‌كه‌ی به‌پێی (قورئان و سوننه‌ت)ی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ربێ) بێت
جائه‌گه‌ر یه‌كێك له‌م دوو مه‌رجه له‌كاره‌كانیدا نه‌بێت ئه‌وه ئه‌و كاره په‌سند نیه‌و وه‌ر ناگیریت ,وه‌كو خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( هه‌ركه‌سێك خواستی شادبون به په‌روه‌ردگاری ده‌كات,باكرده‌وه‌ی چاك بكات و هیچ كه‌سێك نه‌كات به‌هاوبه‌شی له په‌رستنیدا ) ئینجا به‌م پێیه (خوای گه‌وره فه‌رمانی پێكردوین كه‌كاره‌كانمان چاكبن واته : به‌پێی شه‌رعو ته‌نها مه‌به‌ستیش له‌كردنیاندا خوای گه‌وره بێت‌و بۆ هیچ كه‌سو له‌به‌رخاتری كه‌س نه‌كرێت ) زانای ته‌فسیر زان (ابن كثیر) له‌راڤه‌ی ئه‌م ئایه‌ته ده‌فه‌رمێت : (ئه‌و دوو مه‌رجه‌ی پێشه‌وه پایه‌ی وه‌رگیرانی كرده‌وه‌ن ,كه‌پێویسته مه‌به‌ست له‌كردنیان ته‌نها خوابێت و له‌سه‌ر سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ربێ) هه‌ر وه‌ها پێشه‌وا (قاضی عیاض) یش ئه‌و بۆچونه‌ی هه‌یه
سایتی مژده
www.mzhda.com
میوانانی سەرهێل : 5






بیندراوە : 46
نێردراوە بۆ بەشی :
نێدراوە لەلایەن : Mzhda - هه‌ینی ,27 كانونی دووه‌م , 2012 