ئاماده‌كردنی / هه‌ردی محمدامین
ئێمه چیرۆكی پێغه‌مبه‌ر یه‌عقوبمان [ص] بیستووه كاتێ كه له دووری یوسفی كوڕی به هۆی خه‌فه‌ت خواردنه‌وه چاوه‌كانی له ده‌ستده‌دات … خوای گه‌وره له قورئان دا ده‌فه‌رموێ ( وَتَوَلَّى عَنْهُمْ وَقَالَ يَا أَسَفَى عَلَى يُوسُفَ وَابْيَضَّتْ عَيْنَاهُ مِنَ الْحُزْنِ فَهُوَ كَظِيمٌ ) ده‌ردی گرانم بۆ یوسف كه‌وا لێم دووركه‌وتۆته‌وه، ئه‌و خه‌م وخه‌فه‌ته‌و ئاههه‌ڵكێشانه بووه هۆی درووستبوونی ئاوی سپی چاوی و پاشان نابینا بوو،خۆڕاگریشه سكاڵاناكات بۆ كه‌س
له‌ڕووی زانستیه‌وه لێره‌دا پرسیارێك سه‌رهه‌ڵده‌دات :ئایا خه‌فه‌ت ده‌بێته هۆی درووستبونی ئاوی سپی؟ ئایا ئاوی سپی ده‌بێته هۆی نابینا بوون؟
زاناكان و پزیشكه پسپۆره‌كان ده‌فه‌رمون: به‌لێ یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دروست بوونی ئاوی سپی چاو خه‌فه‌ته. هاوێنه(عه‌ده‌سه)ی چاو ڕێكخستنێكی پڕۆتینی تێدایه، ئه‌و ڕێكخستنه تێكده‌چێ… ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئاوی سپی و ناهێڵێ تیشكی خۆر بێته ژووره‌وه بۆ ناو هاوێنه‌كه، ئیتر ئه‌و مرۆڤه هه‌ست به نابینای ده‌كات.
پزیشكێكی میصری به‌ناوی (د.عه‌بدولباست سه‌ید موحه‌ممه‌د)،ئه‌و پزیشكه بیری له‌و ئایه‌ته كرده‌وه كه حه‌زره‌تی یوسف [ص] كراسه‌كه‌ی خۆی به‌براكانیا نارد بۆ باوكی، وه‌ك قورئانی پیرۆز باسی ده‌كات( اذْهَبُواْ بِقَمِيصِي هَـذَا فَأَلْقُوهُ عَلَى وَجْهِ أَبِي يَأْتِ بَصِيراً وَأْتُونِي بِأَهْلِكُمْ أَجْمَعِينَ ) ئه‌م كراسه‌ی من ببه‌ن و بیده‌ن به‌سه‌ر ده‌م و چاوی باوكم ده‌ست به‌جێ چاوی چاك ده‌بێته‌وه،ئه‌وسا هه‌موو كه‌س و كارتانم بۆ بێنن (بۆ میصر)…. ئه‌م پزیشكه‌یه ده‌ڵێت :زۆر بیرم له‌و ئایه‌ته كرده‌وه، ئاخۆ ئه‌و كراسه چی تیایه كه‌ببێته هۆی چاك بوونه‌وه‌ی چاوی باوكی، كاریگه‌ری له‌سه‌ر چاوی باوكی دروستكات؟ بێجگه له‌وه‌ی كه ئه‌مه بۆنی حه‌زره‌تی یوسفی [ص] پێوه‌یه، (بۆن)یش یه‌كێكه له‌و كۆدانه‌ی كه مرۆڤ هه‌یه‌تیو تایبه‌تمه‌ندیی كه‌سایه‌تی مرۆڤ خۆیه‌تی، چۆن كه سه‌ره‌په‌نجه‌ی هه‌ر مرۆڤێ كه بۆ په‌نجه مۆر به‌كاردێت و هی دوو كه‌س له‌یه‌كناچێ، بۆنی مرۆڤیش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ عاره‌قی مرۆڤ، ئه‌و عاره‌قه‌ی كه له پێستیه‌وه دێته‌ده‌رێ، هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌یه له‌گه‌ڵ خۆراكدا به‌ڵام په‌یوه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی به‌خودی كه‌سه‌كه‌وه هه‌یه(وه‌ك خود) چونكه مه‌سه‌له‌یه‌كی بۆماوه‌ییه كه‌واتا لێره‌دا نهێنیه‌كه له عه‌ره‌قه‌كه‌دایه، خوای گه‌وره یارمه‌تی ئه‌م دكتۆره‌ی دا‌و سه‌ركه‌وتووی كرد له‌م كاره‌دا بۆ ده‌رخستنی ئه‌م نهێنییه..
ئه‌و هاوێنه‌ی چاوانه(عه‌ده‌سه)ی كه به‌نه‌شته‌رگه‌ریی ده‌رهێنراون له‌چاوی نه‌خۆشه‌كاندا فڕێدراون و عه‌ده‌سه‌ی تریان خراوه‌ته چاویانه‌وه، ئه‌و عه‌ده‌سه فرێدراوانه‌ی هێنا نوقمی كرد له‌ناو عاره‌قی له‌شی مرۆڤدا، پاش سه‌عاتێك بینی ئه‌و هاوێنانه ڕوون ده‌بنه‌وه‌و چاك ده‌بنه‌وه، ئه‌م ئه‌زموونه بۆ ئه‌و دكتۆره بوو به كلیكی لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی زۆر قووڵ كه له پێشدا له ئاژه‌ڵدا به‌كاری هێنا،ئه‌زموونی كرد‌و سه‌ركه‌وتوو بوو،پاشان له مرۆڤیش‌دا ئه‌زمونی كرد، بۆ مرۆڤی نه‌خۆش كه چاوی تووشی ئاوی سپی بووبێت تاقی كرده‌وه سه‌ركه‌وتوو بوو،به‌هۆی ئه‌مه‌وه بڕوانه‌مه‌ی (به‌ڕائه‌تی داهێنانی ئه‌وروپی) له 1991 دا وه‌رگرت.
نهێنییه‌كه له‌وه‌دا بوو مادده‌یه‌ك هه‌یه (گواندین)ی پێده‌ڵێن، مادده‌ی گواندین له عه‌ره‌قی له‌شی مرۆڤدا هه‌یه، ئه‌و ڕۆڵه گرنگه ده‌بینێ، توانی ئه‌و مادده گواندینه چاڵفته بكات و بیدا له‌چاوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاوی سپی هه‌یه له چاویاندا، پاشان به‌و ئاكامه سه‌ركه‌وتووه گه‌یشت.
وه‌ك اه‌سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌مان پیداكه چه‌ند هۆكارێك هه‌ن كه‌ئه‌بنه هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه،خه‌فه‌ت خواردن یه‌كێكه له هۆكاره‌كان.
بواره‌كانی قورئانی پیرۆز ئه‌وه‌نده به‌رفراوانن و ده‌وڵه‌مه‌ندن و… كه هه‌ر جیلێك و هه‌ر چینێك به‌شی خۆی له قورئاندا هه‌یه..وه‌ك په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت:[ وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَاهُوَ شِفَاء وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ]…. شیفاو ڕه‌حمه‌ت هه‌یه بۆ ئیماندار به‌درێژای مێژوو تا ڕۆژی دوایی…. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت ( وَهَذَا كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ مُبَارَكٌ مُّصَدِّقُ) ….ئه‌م قورئانه له‌خودی خۆیدا به‌ره‌كه‌تی تیایه، به‌شی هه‌موو نه‌وه‌یه‌كی تیایه
سایتی مژده
www.mzhda.com
میوانانی سەرهێل : 5






بیندراوە : 42
نێردراوە بۆ بەشی :
نێدراوە لەلایەن : Mzhda - هه‌ینی ,27 كانونی دووه‌م , 2012 