سواڵكەرێك 30 ساڵ لەكەنار شەقامێكدا دانیشتبوو. ڕۆژێك ڕێبوارێك بەپاڵیدا دەڕوات. سواڵكەر خۆبەخۆ قاپەكە بەرەو ڕوی ڕێبوارەكە بەرزدەكاتەوە و دەڵێت “خێرێك لەڕای خوا”. ڕێبوارەكەش دەڵێت “هیچ شتێكم نیە تا پێت بدەم “. پاشان لە سواڵكەرەكەی پرسی “ئەو شتە چیە لە سەری دانیشتویت؟”
سواڵكەر دەڵێت: “هیچ نیە، سندوقێكی كۆنە، ئەوەتەی لەبیرمە لەسەری دادەنیشم”.
غەریبەكە پرسی:”تا ئێستا ناو سندو…قەكەت بینیوە ؟”.
سواڵكەر ووتی:”نەخێر، بۆچی بیبینم، هیچی تیانیە”.
غەریبە دووباری كردەوە: “خۆ عەیبێكی نیە، سەیرێكی ناوەكەی بكە”.
سواڵكەرەكە فزولی گرتی و سەری سندوقەكەی لادا و بەسەرسوڕمان و شادومانیەوە سەیری كرد سندوقەكە پڕە لە ئاڵتون و زێر
ئهنجام :ئهمه هزر و بیری مرۆڤه كه پره له ئالتون و زیر بهلام زۆریكمان سهری ئهم سندوقه ناكهینهوه دهلین هیچی تیان نیه ……………………………ه
بهلی تۆ دهتوانی ژیان بگۆری چونكه مێشكی تۆ پره له بیرۆكهو شتی باش وهكو ئهوانهی كه ئهم جیهانهیان بهروه رووی خۆیان كردهوه تۆش دهتوانی بیكهیهوه
میوانانی سەرهێل : 5






بیندراوە : 82
نێردراوە بۆ بەشی :
نێدراوە لەلایەن : Mzhda - ههینی ,27 كانونی دووهم , 2012 